116
ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران چوونەتە شوێنی نیشتەجێبوونی سدیق ڕەیحانی چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە و ئەم هاووڵاتییەیان بانگهێشتی فەرمانگەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لەو شاره کردووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم چالاکە کرێکارییە پێشتر لە ڕێکەوتی ١٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ی کوردی، لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی هەمان ئیدارە، دەستبەسەر و بۆ زیندانی ڕێژیمی ئێران لەو شارە، ڕاگوێزرا و لە ڕێکەوتی ٩ی گەلاوێژی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملوێن تمەنی، بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
تا ئێستا له مەڕ هۆکاری بانگهێشتکردنەوەی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
خ.ع