121
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، هاوڵاتییەک بەناونیشانی بەیان فەرەجوڵاهی چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە بەتۆمەتی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات بۆ لقی یەکی دادگای ئینقلابی حکوومەت لە سنە کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، دەبێ ناوبراو لە ڕێکەوتی ١٠ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، لە لقی ئاماژەپێکراو ئامادە بێت بەبۆنەی تۆمەتی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات دواین بەرگری لە خۆی بکات.
شیاوی باسە، دووشەممە ٢٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەت هەڵیانکوتایەسەر ماڵی ئەم هاوڵاتییە و بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەرین کرد.
جێی بیرهێنانەوەیە، ناوبراو ٤ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی بەدانانی بارمتەی ٢ ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی حکوومەت لە سنە ئازاد کرابوو.
ق.ش