95
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی یەکشەممە٣ی بوفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، ژنێکی گەنجی ٢٥ ساڵ تەمەن بەناونیشانی نەستەرەن شەریعەتی خەڵکی شاری سنە لەڕێی خواردنی دەرمانەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو بەبۆنەی کێشە و ئاڵۆزی ناوبنەماڵە و هاوسەرگیری زۆرەملێ لە تەمەنی خوار١٨ ساڵەوە تووشی قەیرانی ڕۆحی بووە و هەڵیکوتاوەتە سەرگیانی خۆی.
شیاوی باسە نەستەرەن شەریعەتی منداڵێکی تەمەن ٧ ساڵ هەیە و دوو ساڵی بەرێ ژیانی هاوسەرگیری هەڵوەشاندۆتەوە و ئەمە دووهەمین جاری هەوڵی خۆکوژی بووە و جاری یەکەم فریای دەکەون و ڕزگاری دەکەن.
ق.ش