95
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ی کوردی، دوو برا بەناوەکانی ئەحمەد و میرزا لە گەڕەکی کۆی چەمەنی جافراوای کرماشان پەتیان بۆخۆیان هەڵخستووە و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
بەگوێرەی هەواڵەکە، خەڵکی ئەو گەڕەکە لەوپەڕی هەژاری و دەستکوتیدا دەژین تا ئاستێک زۆرینەیان بۆ چەندد ڕۆژ ژەمێک خۆراکیان گیرناکەوێ و تووشبوون بە مادە سڕکەرەکانیش لەوپەڕی خۆیدایە.
هەر لەو پێوەندییەدا، ژنێک بەناونیشانی سەمیرا کاشیان دایکی دوو منداڵ بەناوەکانی محەممەد و سبحان ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ی کوردی، خەڵکی میاندواو دەستی داوەتە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
شیاوی باسە کە ناوبراو بەبۆنەی کێشە و گرفتی خاوخێزی پەلاماری گیانی خۆی داوە و خۆی کوشتووە.
ق.ش