سەرۆکی پێشووی لێژنەی فووتبۆڵی سەقز زیندانی بەسەردا سەپێنرا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری KMMK، بەکوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دووشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، شێرکۆ حیجازی چالاکی مەدەنی و سەرۆکی لێژنەی فووتبۆڵی سەقز کەلە ساڵوەگەڕی شۆڕشی ژینا لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمەوە دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن لقی یەکی دادگای حکوومەت لە سەقز بەبۆنەی تۆمەتگەلی بێ بنەما؛ بەشداری لە خۆپیشاندان و گردبوونەوە و هاریکاری دژی ئاسایشی ناوخۆیی بە ٣ ساڵ و ٦ مانگ و ڕۆژێم زیندانی تەعزیری و ئەندامەتت لە گرووپە نەیارەکانی ڕێژیم بە ٢ساڵ و ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە.

شیاوی باسە، شێرکۆ حیجازی کە لە ژێر گوشاری هێزە ئەمنییەکان ناچار بە دەست لەکار کێشانەوە لە پیشەکەی کرابوو، لە حوکمگەلی دیکە بە نووسینی چۆنیەتی کوژراوانی بەکرێگیراوانی ڕێژیم لە شۆڕشی ژن ژیان ئازادی و هەروەها ڕێگری چوونەدەرەوە لە وڵات مەحکووم کراوە.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net