34
ک.م.م.ک:
دووشەممە ٣ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی کەیوان میدولی ٣١ساڵ تەمەن و خەڵکی گوندی هەرمێدۆڵ سەربە ناوچەی دوواوی سەقز بوهۆی مینی بەجێماوی شەڕی ڕێژیمی بەعس ــ ڕێژیمی ئێران بەقورسی بریندار بووە.
ئەم هاوڵاتییە بۆ چارەسەری ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی کراوە.
شیاوی باسە کە، مینە بەجێماوەکانی شەڕی ئێران ــ عێراق لە ساڵدا دەبێتە هۆی کوژران و کەمیەندامبوونی هاوڵاتیانی کوردستان کە ڕێژیمی ئێران نەتەنیا بڕیارێکی بۆ پووچەڵکردنەوەی ئەم مینانە نەداوە بەڵکوو شایەتی چاندنی مینی نوێ لە ناوچە سنووریەکانین و بەپێی ژیان خێڵی و هەڵبژاردنی پیشەی ساختەی کۆڵبەری لە ئەنجامی هەژاری بە سیستەمکراوی داسەپێنراو بەسەر گەلی کوردستان ساڵانە کارەساتی زۆری لەو ناوچە سنوورییانە لێدەکوێتەوە.
ق.ش