67
ک.م.م.ک:
سێشەممە ٣٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ی کوردی، کۆڵبەرێک بوناونیشانی ئەسعەد حەسەنپوور ٢٥ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی جافرخان سەربە شاری سەقز بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتت ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران بەبێ هۆشداریپێدانی پێشوەختە تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.
شیاوی باسە، ناوبراو بەبۆنی قووڵی برینەکەیەوە بۆ چارەسەری پزیشکت ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبی شاری بانە کراوە و لە بەشی چاوەدێری تایبەت خەوێنراوە.
ق.ش