83
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەکی ژن بەناونیشانی سەیدزادە شەکیلا قەیسەری خەڵکی گوندی کوڵتەپە سەربە شاری سەقز کچی گوڵبەهار ئیقباڵی و سەیدسەعید قەیسەری، دەستیدایە خۆکوژی و لەڕێی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو بەهۆی کێشە و گرفتی خاوخێزی دەستی داوەتە خۆکوژی.
شیاوی باسە، دەسەڵاتی داگیرکەر و داپڵسێنەری کۆماری ئیسلامی ڕێگەی ژیان و تەنانەت هەناسەدانی بۆ هاوڵاتیان کورد نەهێشتۆتەوە و هەر بۆیە بەهۆی کێشە و ئاڵۆزی ژیان و هەژاری و بێ دەرەتانی و نەبوونی سیستەمی ئابووری گونجاو، قوربانی یەکەم ژنان و گەنجان و مێرمنداڵانن و بەتایبەتی لەم دواییانەدا زۆرترین ڕێژەی خۆکوژییەکان ژنان و گەنجانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن.
ق.ش