159
ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، ئومێد قەدیمی، لە لایەن دادگایەکی ئینقلابی ڕژێمی ئێران کە دەکەوێتە شاری دیواندەرە، بە ٤٠ مانگ زیندان و پێبژاردنی پاره، مەحکووم کراوە.
جێی ئاماژەیه، ئومێد قەدیمی، پێشتر لە ١٦ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، له شۆڕشی ژینا، له لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم له دیواندەرە، دەستبەسەر کرا و گواسترایەوە بۆ فەرمانگەی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری سنە و دوای سێ حەفتە ئەشکەنجەکردن، بە دانانی بارمتە، به شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا.
شایانی باس، ئومێد قەدیمی، برای فوئاد قەدیمییه، کە یەکێکە لە گیانبەختکردووانی ڕاپەڕینی ژن ژیان ئازادی.
خ.ع