89
ک.م.م.ک:
شەممە ڕێکەوتی ١٩ی جۆزەردانی ساڵی٢٧٢٤، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی جەعفەر گەردی،خێزاندار و باوکی دوو منداڵ و خەڵکی شاری شنۆ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووریی ڕێژیمی ئێران لە بەرزاییەکانی سنووری شنۆ، بە سەختی بریندار بوو .
شایەنی باسه، کە ئەم هاووڵاتییه بێ ئەوەی هیچ کاڵایەکی پێبێت، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە، کەوتە بەر گوللەی هێزە چەکدارەکانی ڕژێمەوە.
جێی ئاماژەیه، ناوبراو، بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی، بۆ یەکێک لە ناوەندە پزیشکییەکانی شاری پیرانشار گواستراوەتەوە.
خ.ع