شنۆ؛ خۆشناو عەینی بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەرکرا و بۆ بەندیخانە گواسترایەوە

Print Friendly, PDF & Email

شنۆ؛ خۆشناو عەینی بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەرکرا و بۆ بەندیخانە گواسترایەوە

شنۆ؛ خۆشناو عەینی بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەرکرا و بۆ بەندیخانە گواسترایەوە

13:18 – 31 December 2023

هەنگاو؛ یەکشەممە ١٠ی بەفرانباری ٢٧٢٣
خۆشناو عەینی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ، بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانی دوو ساڵەی، دەستبەسەرکرا و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گواستراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (٣١ی دیسەمبەری ٢٠٢٣)، خۆشناو عەینی، خەڵکی گوندی "سینگان" سەر بە شاری شنۆ دوای بانگکران بۆ لقی جێبەجێکرانی سزاکانی دادگای شنۆ، دەستبەسەرکرا و بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای دوو ساڵ بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانەی ئەو شارە گواستراوە.
خۆشناو عەینی، سەرەتای سەرماوەزی ئەمساڵ، لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری شنۆ بە سەرۆکایەتی دادوەر مەهدی ڕەزایی، سزای دوو ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا. تۆمەتەکانی ناوبراو بە "ئەندامبوون و هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران" ناوبراوە.
ئەو هاووڵاتییە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ساڵی ٢٧٢٢، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و لە ئاکامدا، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی گەلاوێژی ئەو ساڵە، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی شنۆ ئازادکرابوو.
هەر لەم پەیوەندییەدا، دوێنێ ٩ی بەفرانبار، پێنج هاووڵاتی دیکەی خەڵکی شنۆ بەناوەکانی بەهمەن مەحموودی ئازەر، یەعقووب مەحموودی ئازەر، یووسف ڕەحمانی، پیرۆت تابناک و موحسین عەزیزی، بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەیان، دەستبەسەرکران و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گواسترانەوە. ئەو هاووڵاتییانەش، پووشپەڕی ساڵی پێشوو دەستبەسەکرابوون و لە مانگی گەلاوێژ بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازادکرابوون.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net