113
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری KMMK، سێشەممە ١ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ دەستبەسەری مێهران ڕەحیمی گۆرانیبێژی کوردی خەڵکی قووچان هەڵیانکوتایە سەرماڵەکەی.
شیاوی باسە کە، ئەم هێزانە بنەماڵەی مێهران ڕەحیمیان خستۆتە ژێر گوشارەوە تا ڕۆژی ٣ی ڕەشەمە خۆی ڕادەستی ئیدارەی ئیتلاعات بکات، بەپێچەوانەوە ساڵێک زیندانی تەعزیری بەسەریدا دەسەپێنرێت.
جێی سەرنجە کە ئەم هاوڵاتییە دەیان جار بەبۆنەی لەبەرکردنی جلی کوردی و خوێندنی سترانگەلێک لە چوارچێوەی پاراستنی زمانی کوردی تۆمەتی پشتیوانی لە گرووپە دژبەرەکانی دەسەڵات، بەردەوام لەژێر گوشاردا بووە.
ق.ش