62
ک.م.م.ک:
شەممە ٢٧ی رەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی سیروس مورادی خەڵکی گوندی مرواری سەر بە شاری کامێران، لەلایەن هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراقەوە لێیدرا.
جێی ئاماژەیه کە، ئەم هاووڵاتییە لە ناوچەی سنووری تەوێڵه، لەلایەن هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراقەوە دەگیرێت و دوای بێڕێزیکردن و لێدانی ئەم هاووڵاتییە، بەزۆر بەرگەیەکیان پێ واژۆ کردووه کە فەرمانی وەستانی پاسەوانەکانی پشتگوێ خستووه.
شایانی باسه، کە ڕژێمی ئیسلامی ئێران، لە ڕێگەی ڕێککەوتنێک لەگەڵ حکوومەتی عێراق، بە مەبەستی گوشار خستنە سەر ئەو هاووڵاتییانەی کە بە هۆی هەژاریی سیستماتیکەوە، ناچارن ڕوو لە کاری کۆڵبەری بکەن، هێزەکانی هەر دوو حکوومەت ئەو هاووڵاتییانە ئەخەنە بەر لێدان و ئەشکەنجە و بێڕێزی و تەنانەت کوشتنیشەوە.
خ.ع