59
ک.م.م.ک:
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢١ی رەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی زانیار ئیسماعیلپوور، تەمەن ٣٠ ساڵ خەڵکی شاری سەردەشت، لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵ-ی بانە، لەلایەن پاسەوانە سنوورییەکانی عێراقەوە دەستبەسەر کرا و لێیدرا.
جێی ئاماژەیه، زانیار ئیسماعیل پوور کە له کاتی کۆڵبەریدا کەوتبووە بەر لێدانی بە ئەنقەست و دڕندانەی سنووربانەکانی عێراق، دەستی ڕاستی بریندار بووە.
شایانی باسه، کە ڕێژیمی ئێران و حکوومەتی عێراق، هەمیشە پێشەنگ بوون لە سەرکوتکردنی هاووڵاتییانی کورد و بەردەوام گیان و ژیانی هاووڵاتی کورد ئەخەنە ژێر مەترسییەوە ، بە تایبەت لە کەرتە سنوورییەکاندا و بە بیانووی کۆڵبەری. ئەوە لە کاتێکدایە خودی ئەو حکوومەتانە بەشێکن لە ترانزێتی قاچاخی جیهانی.
خ.ع