83
ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گوڵانی ٢٧٢٤، حوکمی لەسێدارەدانی دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی فەرزاد گەراوەند و مەجید بەراتی خەڵکی شاری کوئەشتی لوڕستان، لە زیندانی قەزڵحەسار لە شاری کەرەج، جێبەجێ کرا.
بە پێی ڕاپۆرتەکە، ئەو دوو هاووڵاتییە، پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر کراون و دواتر لە لایەن سیستمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپاوە.
پێویستە بگوترێ کە لەسێدارەدانی ئەو دوو زیندانییە لە بێدەنگیی تەواوەتی میدیا ناوخۆیی و حکوومەتییەکانی ئێراندا ڕوویدا.
خ.ع