13
ک.م.م.ک:
ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٤، حوکمی ئێعدامی دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی ڕەحیم بەرین و جەماڵ نەبورە کە هەردووکیان خەڵکی شاری مەهاباد بوون، لە زیندانی ناوەندیی ڕێژیمی ئێران لە شاری مەهاباد جێبەجێ کرا.
ئەم دوو هاووڵاتییه، بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست، سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێندرابوو. دەزگای دادی رژێم، تاوانی کوشتنی مەئمورێکی حکومی، وەکوو تۆمەت، ئاراستەی ڕەحیم بەرین کردبوو.
تا ساتی دانانی ئەم راپۆرته، هەواڵی جێبەجێ کردنی ئەم دوو حوکمه لە لایەن دەسەڵاتی فەرمی و میدیای نزیک لە دەسەڵاتی دادوەری، رانەگەیێندراوه.
خ.ع