46
ک.م.م.ک:
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی گوڵانی ٢٧٢٤، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی ڕەزا غوڵامحوسێنی خەڵکی گوندی بانزیارەت و فەڕڕوخ خانمحەممەدی خەڵکی گوڵزارحەداد سەر بە ناوچەی چوار ئیسلام، لە زیندانی ناوەندی شاری ئیلام لە سێدارە دران.
پێویستە بگوترێ کە هەردوو هاووڵاتی بە تاوانی کوشتنی بە ئەنقەست، لەلایەن دادگاکانی ڕێژیمەوە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرابوو.
شایانی باسه کە فەڕڕوخ خانمحەممەدی
دوای ١٤ ساڵ زیندانیکردن لەسێدارەدرا.
خ.ع