108
ک.م.م.ک:
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ١١ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، حوکمی لەسێدارەدانی هاووڵاتییەک بە ناسنامەی فەرامەرز مورادی، خەڵکی گوندی هەرکیان، سەر بە شاری سەڵماس، لە زیندانی ناوەندیی شاری ئەردەبیل لە سێدارە دراوە.
جێی ئاماژەیە، ناوبراو نزیکەی چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر دەستبەسەر و پاشان لە لایەن سیستمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرا.
شایانی باسه، لەسێدارەدانی ئەم زیندانییە لە بێدەنگی تەواوەتی میدیا ناوخۆیی و حکومییەکانی ئێراندا ڕوویدا.
خ.ع