13
ک.م.م.ک:
لە درێژەی سەرکوتکردنەکانی هاووڵاتیانی بەلوچ، لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٤، حوکمی لەسێدارەدانی لانیکەم ٩ هاووڵاتی لە زیندانەکانی ناوەندیی زاهیدان و یەزد بە تۆمەتی پەیوەست بە ماددە هۆشبەرەکان، بە کۆمەڵ جێبەجێ کرا.
محەممەدوەزیر ڕودینی، عەلیرەزا گوڵەبەچە، ئەلیاس تەڕدەست(شاهۆزهی)، یەعقوب براهوییموقەدەم، محەممەد عەلی خارکوهی (براهویی)، ڕەزا خارکوهی (براهویی)، عەبدولباست توتازهی، عەبدولناسر توتازهی، نێعمەتوڵا توتازهی، ناوی ئەو هاووڵاتییە لەسێدارەدراوانەن.
جێی ئاماژەیه، ئەو هاووڵاتیانە لە لایەن دەسەڵاتی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە ڕووبەڕووی حوکمی لەسێدارەدان بوونەتەوە، بێ ئەوەی کە بنەماکانی دادگاییکردنی دادپەروەرانە لە ڕەوتی مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسیەکانیان ڕەچاوکرابێ.
خ.ع