17
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، هاوڵاتییەک بەناونیشانی پووریا جەواهری کە لە سەرماوەزی٢٧٢٢ی کوردی، لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی حکوومەتی ئێرانەوە لە کامێران دەسبەسەر کرابوو هێشتا بێبڕیار ماوەتەوە و بەم بۆنەوە دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.
شیاوی باسە کە مستەفا ئەحمەدیان پارێزەری پووریا جەواهری سەبارەت بە کۆتا دۆخی ناوبراو نووسیویە: پارێزراوەکەم لە ناڕەزایەتی دژی دەسبەسەری درێژماەەی ٢٥مانگ لە زیندانی ناوەندی حکوومەتی ئێران لە سنە دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.
ق.ش