104
ک.م.م.ک:
یەکشەممە ١٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی پەرهام پەروەری وەرزشوانی خەڵکی سەقز وەکوو ناڕەزایەتی نیشاندان بەو حوکمەی لەلایەن دادگای ڕێژیمی ئێرانەوە بەسەریدا سەپێنراوە، دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.
شیاوی باسە، ئەم هاوڵاتییە پێشتر بەتۆمەتی پڕوپووچی محاربە لە جۆزەردانی ٢٧٢٣ی کوردی، و پاش ٩ مانگ دەستبەسەری کاتی، سەرجەم بە ١٥ مانگ زیندان مەحکووم کرا، کە بریتییە لە ١٠ ساڵ دوورخستنەوە بۆ زیندانی جاسک و ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری. ئەم حوکمە لە ڕێکەوتی ٣٠ی جۆزەردانی ئەمساڵ لە لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تاران پێی ڕاگەیەندرا.
شیاوی باسە، زیندانی ڕێژیی ئێران هەڵکەوتوو لە شاری جاسکی بەلووچستانی داگیرکراو نێزیک ٢٠٠٠ کیلۆمەتر لە گەڵ شوێنی ژیانی ئەم هاوڵاتییە مەودای هەیە.
ق.ش