31
ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، ڕۆژی دووشەممە نۆزدەی خەرمانانی ٢٧٢٤ی کوردی، فەیزوڵڵا حوسێن پوور دانیشتووی گوندی چرائەوداڵ سەر بە سائینقەڵا و دانیشتووی شاری بۆکان بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست، لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە میاندواو لە سێدارە دراوە.
فەیزوڵڵا حسێن پوور کە خێزاندار و باوکی سێ منداڵە، سزای لەسێدارەدانی لە بێدەنگیی تەواوی میدیایی ڕژیمدا، جێبەجێ کرا.
خ.ع