مەحکووم کرانی ئەشکان فەهیمی بە ٤٥ مانگ زیندان

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هاوڵاتییەک بەناونیشانی ئەشکان فەهیم و خەڵکی مەهاباد، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران لەو شارە بە سەرۆکایەتی دادوەر دووستی بەتۆمەتی گردبوونەوە و هاریکاری بە ٤٥مانگ زیندان و دوو ساڵ دوورخستنەوە مەحکووم کرا.

شیاوی باسە کە ئەم هاوڵاتییە پێشینەی نەخۆشی دڵی هەیە ئەمە لە کاتێکدایە کە دادوەرەکە ئاگاداری دۆخی تەندرووستی ناوبراوە و لە گەڵ ئازادی کاتی ناوبراو بەدانانی بارمتە دژایەتی دەکات و هەروەها ڕێگری دەکات لەوەی پارێزەرەکەی دەستی بە دادنامەکەی بگات.

شیاوی باسە کە، ئەشکان فەهیم لەگەڵ ڕەزا ئەندیشە خەرمانانی ئەمساڵ، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای حکوومەتی ئێرانەوە تونئاژۆیانە و بە لێدان لە ماڵەکەی خۆی بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر کرابوو و ڕەزبەری ئەمساڵیش ئەشکان فەهیم بۆ گرتووخانەیەکی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە ورمێ ڕاگوازرابوو.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net