61
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، سێ هاوڵاتی بەناوەکانی محەممەد فەرەجی، ڕەئووف شێخە و کامەران سوڵتانی، خەڵکی شاری بۆکان و لە دەستبەسەرکراوانی ڕاپەڕینی ژن ژیان ئازادی ساڵی ڕابردوو، لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوەبە ئەفساد فی الارض مەحکووم کران.
شیاوی باسە، محەممەد فەرەجی، ڕەئووف شێخە و کامەران سوڵتانی زستانی ساڵی پار پاش دەستبەسەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری ورمێ ڕاگوازرابوون.
ق.ش