103
ک.م.م.ک.:
ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕێبەندانی ساڵی٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی زانیار فەیزی خەڵکی گوندی ئاڵمانە سەر بە شاری مەریوان بە هۆی تەقەی پاسەوانانی سنووری ڕێژیمی ئێران لە کاتی کۆڵبەری بریندار بوو.
جێگەی ئاماژەیە ئەم هاووڵاتییە بە هۆی تەقەکردنی پاسەوانانی سنووری ڕێژیمی ئێران لە کۆمەڵە کۆڵبەرێک ئەو هاووڵاتییە بە سەختی بریندار بووە، بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەو هاووڵاتییە زانیار فەیزی خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە.
شایانی باسە ئەم هاوڵاتییە بە هۆی سەختی برینەکانییەوە بۆ چارەسەری بۆ ناوەندە پزیشکییەکانی شاری سنە گواستراوەتەوە.
ک.ح