مەریوان؛ سومەیە ئەختەر شومار مامۆستای زمانی ئینگلیزی لە کارەکەی دەرکرا

‏ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵەکان، سومەیە ئەختەر شومار، مامۆستای زمانی ئینگلیزی خەڵکی شاری مەریوان کە ئەزموونی ١٧ ساڵەی وانەوتنەوەی لە قوتابخانەکانی ئاستی شاردا هەیە، لە لایەن دەستەی پلە یەکی سەرپێچییە کارگێڕییەکانی فەرمانبەرانی پارێزگا، بە تۆمەتی بێ‌بنەما، لە کارەکەی وەدەرنرا.

ئەم هاووڵاتییە لە لایەن پەروەردەی مەریوانەوە سکاڵای لە سەر تۆمار کرا و بە تۆمەتگەلی بێ‌بنەمای وەک سوکایەتی و بڵاوکردنەوەی درۆ لە دژی کۆماری ئیسلامی، ئەندامبوون لە کەناڵە مەجازییەکانی یەکیەتیی مامۆستایان، دانانی ناوەڕۆکی سووکایەتیکردن لە کەناڵی یەکیەتیی مامۆستایانی مەریوان و سەوڵاوا، داڕشتنی پرسیارگەلێک لە سەر شۆڕشی ژینا له نێو تاقیکردنەوەکانی خوێندنگا و هەروەها پشتیوانی لە گروپی مەعاند لە هەرێمی کوردستان، تۆمەتبار کرا و بە لێژنەی لێکۆڵینەوە لە پێشێلکارییە ئیدارییەکانی ئەو پارێزگایە ناسێندرا.

جێی ئاماژەیه، ئەم مامۆستایه له ڕێکەوتی ٢٣ی بەفرانباری ٢٧٢٤ی کوردی، ڕووبەڕووی ئەم تۆمەتانە بوویەوە و له ٢٧ی ڕەشەمەی هەمان ساڵدا، له لایەن لێژنەی یەکەمی سەرپێچی کارگێڕییەوە لە کارەکەی لابرا.

خ.ع

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net