77
ک.م.م.ک:
شەممە ١٩ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران، ماشێنی هەڵگری کۆڵبەرانییان کردە ئامانجی ڕاستەوخۆی چەکەکانیان و بەم هۆیەوە هاوڵاتییەک بەناونیشانی ئارام مەنووچێهری خەڵکی مەریوان گیانی بەخت کرد و ٢ کۆڵبەری دیکە بەناوی سیروان(ناوی بنەماڵەیی نەزانراو) و کۆڵبەرێکی دیکەیش کە تا ئێستە ناونیشانی نەزانراوە، خەڵکی گاگل سەربە شاری مەریوان بە قورسی بریندار کران.
شیاوی باسە، ئارام مەنووچەهری شۆفیری ماشێن بەتەقەی ڕاستەوخحی هێزەکانی هەنگی سنووری ڕێژیمی ئێران، ماشێنەکەی وەرگێڕا و گیانی خۆی لە دەست دا.
ق.ش