مەریوان؛ گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک بەبۆنەی بەستەڵەک و سەرماوە

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ١٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی فەرید ڕووبینا خەڵکی گوندی چاڵی سوور دانیشتووی مەریوان لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی هێڵی سنووری هەنجیرانی سەربە مەریوان بەبۆنەی بەستەڵەکی زۆرەوە سەرما بردوویەو و گیانی لە دەست دا.

شیاوی باسە، فەرید ڕووبینا کەمتر لە مانگێک دەبێ ژانی هاوسەرگیری پێم هێنابوو و بە کوتەی سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو: تەرمی ئەم هاوڵاتییە پاش ٧ کاتژمێر گەڕان لەلایەن خەڵک و ئووژانسی شاری مەریوانەوە لە بەرزاییەکانی هێڵی سنووری هەنجیران دۆزرایەوە.

شیاوی باسە، دیاردەی کۆڵبەری کەبەبۆنەی هەژاری بەسیستەمکراو و داسەپێنراو، هەڵاواردن و چەوساندنەوەی ڕێژیمی ئێران لە کوردستان ڕۆژانە دەبێتە هۆی مردنی هاوڵاتیان لە ڕێگەگەلی وەکوو؛ تەقینەوەی مین، کەوتنەخوار لە بەرزاییەکان، بەستەڵەک و تەقەی ڕاستەوخۆی سنوورپارێزانی ڕێژیمی ئێران دێتە ئاراوە.

ق.ش

The post مەریوان؛ گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک بەبۆنەی بەستەڵەک و سەرماوە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net