مەشهەد؛ پارێزەر خەسرەو عەلیکوردی، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی ڕەوانەی بەندیخانە کرا

مەشهەد؛ پارێزەر خەسرەو عەلیکوردی، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی ڕەوانەی بەندیخانە کرا

مەشهەد؛ پارێزەر خەسرەو عەلیکوردی، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی ڕەوانەی بەندیخانە کرا

22:21 – 17 February 2024

هەنگاو: شەممە، ٢٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

خەسرەو عەلیکوردی، پارێزەر و هاووڵاتیی کورد دانیشتووی شاری مەشهەد، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای سەپێندراوی یەک ساڵ بەندکردن، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی وەکیل ئاباد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی شەممە، ٢٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (١٧ی فێبریوەری ٢٠٢٤)، خەسرەو عەلیکوردی، پارێزەر و هاووڵاتیی کوردی دانیشتووی شاری مەشهەد، دوای ئەوەی کە لەلایەن لقی جێبەجێکردنی سزاکانی داواکاریی گشتی و شۆڕشی ئەو شارە بانگ کراوە، دەستبەجێ دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە (وەکیل ئاباد) کراوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە پێشتر لە لایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی شاری مەشهەدەوە سزای ساڵێک بەندکردن، دوو ساڵ دوورخستنەوە لە شوێنی نیشتەجێبوونی، دوو ساڵ قەدەغەکردنی چوونە دەرەوەی لە ئێران، دوو ساڵ قەدەغەکردنی کاری پارێزەری و هەروەها دوو ساڵ قەدەغەکردنی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بەسەردا سەپاوە.

ناوبراو لە مانگی ڕەشەمەی ئەمساڵدا بە تۆمەتی دۆسیەیەکی دیکە، لەلایەن لقی لێکۆڵینەوەی ٩٠١ی داواکاریی گشتی و شۆڕشی شاری مەشهەد بانگ کراوە.

شایانی باسە کە خەسرەو عەلیکوردی لە ١٠ی گەلاوێژی ئەمساڵدا، دوای بانگکردن و سەردانی لقی ٩٠١ی داواکاریی گشتی و شۆڕشی مەشهەد، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی وەکیل ئاباد کراوە و لە ڕۆژی ١٤ی پووشەڕدا بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا کۆتاییی دادگاییکردنەکەی ئازاد کراوە.

هەروەها پێشتریش لە بەشێکی دۆسیەکەیدا بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە" لەلایەن لقی ٣ی دادگای تاوانەکان لە شاری مەشهەد، سزای پێبژاردنی بڕی ٢١ ملیۆن تمەنی ئێرانی بەسەردا سەپێندراوە.

ئەم پارێزەرە کوردە لە ماوەی کاریی خۆیدا پارێزەریی کۆمەڵێکی زۆر لە بەندکراوانی سیاسی و هەروەها بنەماڵەکانیانی لە ئەستۆ گرتووە.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net