مەلایر؛ ڕاگواستنی باوکی نەمر میلاد زۆهرەوەند بۆ زیندانی دیزەڵاوا

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، دووشەممە ٢١ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، داواکاری دادپەروەری”ڕۆحوڵا زۆهرەوەند باوکی میلاد زۆهرەوەند کە دوابەدوای ناڕەزایەتی نیشاندان بەرانبەر بە ئێعدامی بەنهێنی و لەناکاوی کوڕەکەی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرابوو ڕادەستی زیندانی ڕێژیمی ئێران ناسراو بە دیزەڵاوا کرا.
ئەم باوکە خوازیاری دادپەروەرییە لە ڕۆژی ئەسپەردەکردنی کوڕەکەی لەلایەن دەست و پێوەندییە تیرۆریستەکانی ئیتلاعاتی سپاوە دەستبەسەر کرابوو.

شیاوی باسە کە، نەمر میلاد زۆهرەوەند ٢١ساڵ خەڵکی مەلایر کرێکاری قیرەتاو بوو کە لە ڕەوتی ڕاپەڕینی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی ڕێکەوت لەگەڵ ڕێوڕەسمی چلەی یادزیندوو ژینا ئەمینی بەتۆمەتی کوشتنی ئەندامێکی سپای تیرۆریستی بەناوی عەلی نەزەری لەلایەن دادگای نادادپەروەری کۆماری ئیسلامییەوە بە کوشتنی حکوومەتت لەژێر ناوی ئێعدام مەحکووم کرابوو و ڕێکەوتی دووی سەرماوەزیی ئەمساڵ کوژرا.

شیاوی باسە، لە کاتێکدا ئەم هاوڵاتییە لە دەستبەسەریدا بوو منداڵەکەی چاوی بە دنیا هەڵهێنا.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەک لەو تۆمەتانەی نراونەتە پاڵ ئەم باوکە بەدەستەوە نییە.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net