99
ک.م.م.ک:
چوارشەممە ١٦ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، حوکمی ئێعدامی دوو هاوڵاتیی بەناونیشانی عەباس دادوەر و فەخرەدین مەنگوڕنەژاد خەڵکی مەهاباد لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە جێبەجێکرا.
شیاوی باسە، ئەم هاوڵاتییانە پێشتر بەتۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەستی دوو برا بەمەبەستی دارایی و سامان لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێران لە مەهاباد بە ئێعدام مەحکووم کرابوو کە ئەم حوکمە لە زیندانی ڕێژیم لەم شارە جێبەجێکرا.
جێی سەرنجە کە، جێبەجێکردنی ئەم هەواڵە لە بایکۆتی ڕاگەیاندنەکانی ناوخۆ هاتۆتە ئاراوە.
ق.ش