ک.م.م.ک:
لەدرێژەی دەسبەسەرییە کوێرانەکانی هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران، لانیکەم ١١هاوڵاتی خەڵکی مەهاباد بەناوەکانی: ئەیووب ڕەسووڵی، ڕێبوار ڕەسووڵی، ڕەحمان دانا، شوانە جەهانیفەڕ، سیامەند ئەحمەی، زانیار سەیدئەحمەدی، ئارام مەزدوولە، یووسف قال، قادر خەرامانفەڕ، کەماڵ مەسعوودی و جەلال سەدەفی لە ماوەی ئەم حەوتوویە دەسبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ ڕاگوازران.
سەرڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاوڵاتیانە، هێشتا هۆکاری دەسبەسەری و ئەو تۆمەتانەی پەیوەستی ئەوان کراوە ناڕوونە.
شەممە ٢٤ی سەتماوەزی ٢٧٢٤ی کوردی، سیامەند سەیدئەحمەدئ، زانیار سەیدئەحمەدی، ئارام مەبزوولە و یووسف قال لەپاش هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ گوندی بەیرەم دەسبەسەر و ڕۆژی یەکشەممەی ئەم حروتوویەش دیکەی هاوڵاتیان بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزر ئەمنییەکانەوە لە ماڵی خۆیان دەسبەسەر کران.
شیاوی باسە کە، زانیار سەیدحەحمەدی پاش چەندد کاتژمێر دەسبەسەری ئازاف کراوە.
ق.ش