91
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، سێشەممە ١٩ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی سیامەند مینا خەڵکی گوندی گردەبەردان سەربە شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
شیاوی باسە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ئەم هاوڵاتییە و پاش پشکنین و دەستبەسەرداگرتنی کەلووپەلی تایبەتی، ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.
تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی ئەم هاوڵاتییە بەدەستەوە نییە.
ق.ش