66
ک.م.م.ک:
سێشەممە ١٩ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی کەریم سەنگەری قەرەشڵاخ سەربە شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیم بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستیان دایە گەمارۆی ماڵی ئەم هاوڵاتییە، پاشان دەستیان دایە پشکنینی ماڵەکەی و دەستبەسەرداگرتنی کەلووپەلی تایبەتی ئەم هاوڵاتییە.
شیاوی باسە، تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ کەریم سەنگەری بەدەستەوە نییە.
ق.ش