ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵەکان، سامان یاسین، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەری خەڵکی کرماشان، یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، کە ماوەی ساڵ و نیوێکە لە زینداندایە، نامەیەکی کراوەی ئاراستەی سەرۆکی دەزگای قەزایی رژیمی ئێران کرد.
سامان یاسین لە نامەکەیدا، وێڕای ئاماژەکردن بە ١٨ مانگ بێبڕیاڕی و دادگایی نەکردنی، نووسیویەتی: “ئەوا ماوەی ١٨ مانگە لە نێوان هەردوو زیندانی تاران و کەرەجدا دیواودیوم پێدەکرێ، من لەم زیندانەدا بەبێ هیچ هۆکارێک و بەڵگەیەک زیندانی کراوم، چەند جارێک دادگائییەکم بۆ دانراوە، بەڵام نەکراوە و هەڵوەشاوەتەوە، تا ئێستاش کە بەدەست کێشەی دەروونی و جەستەییەوە دەناڵێنم، بەرپرسانی ناکارامە تەنانەت نەیانکردووە بمنێرنە شوێنێک بۆ چارەسەر کردن.
ناوبراو له درێژەی نامەکەیدا، داواکارییەک ئاراستەی سەرۆکی دەزگای داد-ی رژیم دەکات و دەڵێت: تکایە پێم بڵێن چ تاوانێکم ئەنجامداوە، ئەگەر تاوانبارم سزای زیندانیم بۆ دەرکەن، ئەگەر تاوانێکم نیه، کەواتە ئازادم بکەن. نازانم هۆکاری ئەم هەموو تووڕەیی و ڕق و قین و ئەشکەنجەیەی سیستەمی دادوەری لە دژی من چیه!
خ.ع
The post نامەیەکی سەرئاوەڵای سامان یاسین بۆ سەرۆکی دەزگای قەزایی رژیمی ئێران appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.