20
ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵەکان، دوای تێپەڕبوونی هەفتەیەک، هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسی دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراو بە ناسنامەی هیوا فەیزی و حوسێن فیروزی خەڵکی گوندی مەولانائاوا لە سەقز لەبەردەستدا نییە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم دوو هاووڵاتییە لە ١٢ی سەرماوەزی ئەمساڵدا بە هێرشی هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران و بەبێ دابینکردنی فەرمانی دادگا، لەو گوندەی کە تێیدا دەژین، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.
شایانی باسە تا ساتەوەختی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتەکانی ئەو دوو هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
خ.ع