نۆسوود؛ برینداربوونی مێرمنداڵێکی کۆڵبەر

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

ڕۆژی شەممە ١٦ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، مێرمێنداڵێکی تەمەن ١٨ ساڵی کۆڵبەر بە ناوی سۆران دانشمێهر خەڵکی گوندی دێشە سەر بە پارێزگای پاوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری “نۆسوود” بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، هێزەکانی حکومەت بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە ڕاستەوخۆ تەقەیان لەم کۆڵبەرە مێرمنداڵە کردووە.

جێگەی ئاماژەیە کە، ناوبراو لە قاچییەوە بە سەختی بریندار بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی گواستراوەتەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکان.

ک.ح

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net