16
بەپێی زانیارییەکان، پێنجشەممە ١٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ی کوردی، حوکمی ئێعدامی واحد بەینامی هاوڵاتی خەڵکی پیرانشار بەتۆمەتی پێوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان لە زیندانی ناوەندی ڕێژیمی ئێران لە نەغەدە جێبەجێ کرا.
جێبەجێکردنی حوکمی ئەم هاوڵاتییە لەلایەن سەرچاوە فەرمی و میدیاکانی نێزیک لە هێزی قەزاییەوە ڕووماڵ نەکراوە.
شیاوی باسە کە، واحد بەینامی لە ٨ ساڵ پێشەوە دەسبەسەر و لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.
ق.ش