نەوسوو؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک

ک.م.م.ک:

دووشەممە ٢١ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی مەسعوود مەنسووری لە کاتی کۆڵبەری لەلایەن هێزە سنوورییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە کرایە ئامانج.

شیاوی باسە، مەسعوود مەنسووری سێ فیشەک بەرپێی کەوتووە و بە قورسی بریندار کراوە و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی شاری پاوە کراوە.

جێی سەرنجە کە حکوومەتی داپڵۆسێنەر و داگیرکەری ئێران هەموو کانگا و سەرچاوە داراییەکانی کوردستان تاڵان دەکات و لە کاتێکدا بۆ خۆی یەکێک لە گەورەترین ترانزیتوکان قاچاخی نێودەوڵەتی دەناسرێ و بەبۆنەی باری چەندد کیلۆییەوە گیان و ژیانی لاوازترین توێژی گەلی ستەملێکراوی کوردستان دەخاتە مەترسییەوە.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net