50
ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٧ی پووشپەڕی٢٧٢٤ی کوردی، سینا نادری تەمەن ١٨ ساڵ و تازەلاوێکی خەڵکی پاوە کە لە کاتی شۆڕشی ژینادا دەسبەسەر کرابوو، لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری نەوسوو، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری ڕژیم بریندار بووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی هەنگی سنووریی بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لەم هاووڵاتییە کردووە و برینداریان کردووه.
شایانی باسە، سینا نادری ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٣ی خەزەڵوەری٢٧٢٢ی کوردی، کە تەمەنی تەنیا ١٦ ساڵ بوو، بە هۆی ڕاوەدوونانی هێزەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوو، هاوسەنگی لە دەست دا و دوای کەوتنەخوارەوەی لە بەرزاییەکانەوە، هەردوو دەست و سەر و ددانی تووشی برین و شکاندن قورس بوو.
خ.ع