68
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، هەینی ٢٢ی بوفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، دوو کۆڵبەر بەناوەکانی دلاوەر فەرامەرزی و ئەکبەر ڕازنەهان خەڵکی گوندی تین سەربە شاری پاوە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتی ئێران لە هێڵی سنووری نەوسوود بە قورسی بریندار کران.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم کۆڵبەرانە لە کاتی کۆڵبەری دەکەونە بۆسەی هێزەکانی هەنگی سنووری ئێرانەوە و بەبێ هۆشداری پێدانی پێشوەختە تەقەیان لێدەکرێ.
شیاوی بادە، ئەم دوو کۆڵبەرە بەبۆنەی گرانی برینەکانیانەوو بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندی دەرمانی شاری پاوە ڕاگوازراون.
ق.ش