پیام سایت سیاسی خبری

هەرسین؛ جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی زیندانییەک لە زیندانی حکوومەتی ئێران

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، سێشەممە ١٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی مەنووچێهر بەرزگەر ٤٠ ساڵ تەمەن خەڵکی شاری هەرسین سەربە کرماشان لە زیندانی ناوەندی کەرەج ئێعدام کرا.

شیاوی باسە، ناوبراو چوار ساڵ بەرێ بەتۆمەتی پێوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان دەستبەسەر و لەلایەن سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.

شیاوی باسە، ئێعدامی ئەم زیندانییە لە بێدەنگی تەواوی ڕاگەیاندنە ناوخۆییەکانی حکوومەتەوە جێبەجێ کراوە.

ق.ش

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *