60
ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی پووشپەڕی٢٧٢٤، هێزەکانی هەنگی سنووری جێگیرکراو له قەڵای نۆتشە، تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی هەڵگری چەند هاووڵاتی کردووە کە بە مەبەستی کۆڵبەری لەو ناوچەیە بوون و لە ئەنجامدا یەک لەوان بە سەختی بریندار بووە. ناسنامەی ئەم هاووڵاتییه بە ناوی محەممەد دەری، خەڵکی گوندی دەری، سەر بە شاری مەریوانە.
بە وتەی شایەتحاڵێک، ئەم هاووڵاتییە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکی جەنگییەوە لە پشتی، بە سەختی بریندار بووە و بۆ چارەسەرکردن گەیەندراوەتە ناوەندێکی پزیشکی.
خ.ع