هەوڵی خۆکوژی عیسا ئیبراهیمزادە

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، هەینی ٢٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ی کوردی، زیندانی سیاسیی کوردی خەڵکی گوندی دێشەمس سەربە شاری شنۆ، بەبۆنەی نوێ نەکردنەوەی مەرەخەسی لەڕێی خواردنی ژەهرەوە دەستی دایە خۆکوژی.

بەپێی کوتەی سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو عیسا ئیبراهیمزادە پاش هەوڵی خۆکوژی بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری ورمێ گوازراوەتەوە و هەنووکە دۆخی تەندرووستی ناجێگیرە.

عیسا ئیبراهیمزادە پاش ماوەیەکی زۆر داواکاری، لە کۆتاییدا لەسەر پەسەندکرانی لەلایەن بەرپرسانی زیندانەوە بۆ ئەنجامی کاری کشتووکاڵ کە تەنیا سەرچاوەی داهاتی بنەماڵەکەیەتی، لە زیندانی ناوەندی نەغەدەوە ڕەوانەی مەرەخەسی کرابوو.

ئەم هاوڵاتییە ڕۆژی ١٥ی ڕێبەندانی ئەمساڵ دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندی شنۆ ڕاگوازرا.
ناوبراو پاش دوو ڕۆژ لە پێوەندییەکی کورتدا ڕایگەیاند بۆ تێپەڕاندنی خولی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی ناوەندی نەغەدە کراوە.

عیسا ئیبراهیمزادە، پێشتر لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیم لە شنۆ بەتۆمەتگەلی وەکوو ئەندامەتی لە گرووپە دژبەرەکانی ڕێژیمی ئێران سەرجەم بە پێنج ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو. بەپێی یاسای کۆبەندی حوکمەکان، توندترین حوکم واتە چوار ساڵ زیندان ڕێی جێبەجێبوونی هەیە.

شیاوی باسە کە، عیسا ئیبراهیمزادە، ڕۆژی ٣٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، لە خۆپیشاندانە گشتگیرەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا. لە کۆتاییدا ٢٢ی بەفرانباری هەمانساڵ بەدانانی بارمتەی ٥٠٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە ئازاد کرابوو.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net