وردەکاری نوێ لەسەر گیان بەختکردنی ئاژوان کیانی

ک.م.م.ک:

بەپێی گوتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی گیانبەختکردوو ئاژوان کیانی بۆ ناوەندی هەواڵنێری KMMK: ئاژوان کیانی کوڕی ئەحمەد و ئامین خەڵکی ئاوایی بالک و لەدایک بووی ۱۳٨۲ـی هەتاوی ڕۆژی ۶ـی جۆزەردانی ۲۷۲۴ـی کوردی لە سەر ڕێگای گاڕان سەر بە مەریوان لە تێکهەڵچوونێکی نێوان بەکرێگیراوانی ڕێژیمی ئێران بە بەرکەوتنی چەندین فیشەک لەپشت و سەری گیانی بەخت کردووە.

سەرچاوەکە باسی لەوە کرد کە: ئەو گرتە ڤیدیۆیە کە لەلایەن میدیای سایبری ڕژێمی ئێرانەوە بڵاو کراوەتەوە کە گوایە ئاژوان کیانی کەسێکی درووستکراوە، دوورە لە ڕاستی و مەبەست لە ڤیدیۆ بەلاڕێبردنی ڕای گشتی خەڵکی کوردستان و ڕەشکردنی ناوەندەهەواڵنێرییەکانی کوردستانە. بۆیە ناوبراو بەڵگەی لەسەر ناسنامەی گیانبەختکردوو ئاژوان کیانی بۆ ناوەندی هەواڵنێری KMMK ناردووە کە ئێمە بە پێی ئەرکی ڕۆژنامەوانی و بۆ بەرچاوڕوونی کۆمەڵگای کوردستان ئەو بەڵگە لەم هەواڵەدا دەخەینە بەردەستی کۆمەڵگای کوردستان.

سەرچاوەکە لە کۆتاییدا دەڵێت: گوشارێکی زۆر لەسەر بنەماڵەی گیانبەختکردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە هەیە بۆئەوەی هیچ لێدوان وڕوونکردنەوەیەک لەسەر بابەتە نەدەن و تەنانەت هەڕەشەی ئەوەیان لێکراوە کە دەبێت حاشا لە ئاژوان بکەن.
م.ە

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net