44
ک.م.م.ک:
بەپێی دوایین زانیارییەکان، ئەسعەد فەرهەنگ خەڵکی سەقز دووهەمین هاوڵاتی ئێعدامکراو لە ڕێکەوتی پێنجشەممە ١٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ی کوردی، لەگەڵ بورهان ئەنساری لە زیندانی ڕێژیمی ئێران.
جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی ئەسعەد فەرهەنگ لەکاتێکدا هاتۆتە ئاراوە کە دۆسیەکەی هێشتا کراوەیە.
ئەم هاوڵاتییە خێزاندار و خاوەنی چوار منداڵە کە ٩ی ساڵی پێش بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەسبەسەر و لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە بە کوشتنەوە مەحکووم کرا.
شیاوی باسە کە، پێشتر جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی بورهان ئەنسارت خەڵکی گوندی قەرەئاغاج سەربە ورمێ بەتۆمەتی پێوەندیدار بە مادە سڕکەرەکان لەلایەن ناوەندی هەواڵگری kmmk، پشتڕاست کرابوویەوە.
ق.ش