ک.م.م.ک:
پێنجشەممە ١٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتیان؛ هێمن شاهی، فەریاد هەمزەشوور، ڕەزا ئیسلامدووست، شارام مەعرووف، فەرزاد و فەرهاد تەهازادە پاش ١٦ مانگ ناڕوونی چارەنووسیان، ئەشکەنجە و زیندان بۆ لقی ٣ی دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ نێردران.
شیاوی باسە کە هاوڵاتی هێمن شاهی بەتۆمەتگەلی
١. ئاگرتێبەردانی سامانی گشتی
٢. ئەفساد فی الارض
٣. تێکدانی ئاسایشی گشتی و
پێنج هاوڵاتی دیکە بەتۆمەتی موفسید فی الارض بە محاربە مەحکووم کرابوون کە لەم حوکمە لەلایەن دادگای ئینقلابەوە لە سەرەتای خەزەڵوەری ئەمساڵ پەڕینەوە کە بەبۆنەی ناڕەزایەتی و پەسندنەکردنی حوکمی پەڕینەوە لەلایەن دادستێنی ڕێژیم لە ورمێ لە سەرماوەزی ئەمساڵ ڕووبەڕوو بوونەوە و دۆسیەکەیان بۆ دادگای پێداچوونەوە نێردراوە.
شیاوی باسە، دانیشتنی دواتری لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە دووشەممە ٧ی ڕەشەمەی ئەمساڵ دیاری کراوە.
ق.ش