52
ک.م.م.ک:
پێنجشەممە ڕێکەوتی١٧ی جۆزەردانی٢٧٢٤ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی یونس نەبیزادە، تەمەن ٣٠ ساڵ، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ، خەڵکی گوندی دێلۆ سەر بە دیزەج دۆڵ لە ورمێ، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم دەستبەسەر کرا.
جێی ئاماژەیه، کە هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕێژیمی ئێران بە بێ فەرمانی دادگا ناوبراویان دەسبەسەر و پاشان ماڵەکەیان پشکنیوە.
خ.ع