93
ک.م.م.ک:
یەکشەممە ٢٠ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەکی ژن بەناونیشانی زیبا سەییاد خەڵکی گوندی حەسارکانی سپی سەربە شاری ورمێ، لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە بەچەکی گەرم تەقەی لێکراو و گیانی بەخت کرد.
بەگوێرەی هەواڵەکە، زیبا سەییاد پێشتر لە پێوەندییەکی تێلەفوونیەوە ئاگاداری ئەوەی داوە کە لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە هەڕەشەی لەسەری و بەدواوەیەتی، دواتر لە شەقامی (عەممار) ی شاری ورمێ ڕاستەوخۆ تەقەی لێدەکرێ و گیان بەخت دەکات.
شیاوی باسە، زیبا سەییاد ساڵگارێک لەژێر تەوژمی توندوتیژی هاوسەرەکەیدا بووە، دوو ساڵی کۆیایی بەمەبەستی بەرنگاربوونەوە لەگەڵ توندوتیژی سەردانی کلینیکی دەروون ناسی دەکات و بە یارمەتی بنەماڵەکەی توانیبووی لە هاوسەرەکەی جیا ببێتەوە.
ق.ش