ورمێ؛ کوژرانی ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە

‏ک.م.م.ک:

بەپێی ڕاپۆرتێکی تایبەت کە بە ناوەندی هەواڵی ‏KMMK گەیشتووە، ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی سامرە موختارپوور، تەمەن ٣٨ ساڵ، خەڵکی سەڵماس و دانیشتووی شاری ورمێ، لەلایەن هاوسەرەکەیەوە، بە ناوی بەهمەن میقانی، کوژرا.

له درێژەی راپۆرتەکەدا هاتووە، ئەم هاووڵاتییە کە دایکی منداڵێکیشه، سەرەڕای لێدان و بڕین و ئەشکەنجەی بەردەوامی، بە دەستی هاوسەرەکەی، بۆ بژێوی ژیان، لە کارگەیەکی بەرددا وەکوو ژمێریاری ئەو شوێنە کاری دەکرد.

لە ڕۆژی ڕووداوەکەدا، بەهمەن میقانی، بە ناوی گەشت و سەیرانەوە، سامرە موختارپوور دەباتە دەرەوەی شار و دوای لێدانێکی زۆر، دەیخنکێنێ و کۆتایی بە ژیانی سامره دێنێ. بکوژەکە پەیوەندی بە پۆلیسەوە دەگرێ و هەواڵی کوشتنەکە ڕادەگەیێنێ.

جێی ئاماژەیه، له لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسدا دەرکەوتووە، کە پاڵنەری ئەو کوشتنە، فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی قوربانییەکە بووه، بە مەبەستی دانەوەی قەرزێکی کۆن، کە ئێستا بڕی ئەو قەرزە بە پێی هەڵاوسانی ئابووری زیادی کردووه.

خ.ع

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net